د.محه‌مه‌د خدر مه‌ولوود
له ئێستاوه بۆ ئاینده، رۆژی ١٠-٦-٢٠١٩ كه‌رنه‌ڤاڵی سوێند خواردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رۆژێكی دیكه‌ی مێژوویی داده‌نرێ و له دیرۆكی خه‌باتی سیاسیی و شۆرشگێری نیشتیمانیدا شوێنێكی تایبه‌تی له رۆژانی سه‌روه‌ری نیشتیمانی دا ده‌بێت.
رێوره‌سمی ئه‌و رۆژه مه‌زنه شارستانییه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌ك هه‌ر له‌دیدی ناوخۆ، به‌ڵكو له‌دیدو بۆچوونی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیش به جوانترین نمایش و چالاكی سیاسیی و دبلۆماسی تازه‌ی كوردستانی ده‌خوێندرێته‌وه و كات و شوێنیشی له كات و ساتێكدایه، شوێن هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانه و سات، ساتی دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی یه‌و پرۆسه راسپاردنی گه‌لی كوردستانه له رێگای په‌رله‌مانه‌وه بۆ ئه‌مانه‌تی وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، یا به واتایه‌كی دی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێز نێچرڤان بارزانی وه‌ك دووه‌م سه‌رۆكی هه‌رێم راسپارد.
بۆیه تا ئه‌م رۆژه، گه‌ر جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان وبزاڤه نیشتیمانییه رزگاریخوازییه‌كه‌ی به گشتی و پارتی دیموكراتی كوردستان به تایبه‌تی وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ٣٠ ی ئه‌یلولی ساڵی ٢٠١٨ پێویستیان به‌وه بووبێ به پشتیوانی جه‌ماوه‌ر و به گڕووتینێكی دیكه خۆیان رێكخه‌نه‌وه‌و وه‌ك سه‌رۆك بارزانی له وتاره‌كه‌ی دا ئاماژه‌ی پێدا، وا خۆیان رێكخسته‌وه‌و به‌هێزو گروتێنێكی تر و به كاره‌كته‌ری كارا و شایسته هاتنه‌وه نێوه‌نده سیاسیی و دبلۆماسییه نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له‌وه‌ش پێویستترو گرنگتر له‌م كه‌رنه‌ڤاله دیموكراتییه‌دا ئه‌وه بوو، ئه‌مانه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، وه‌ك دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له ده‌ستێكی ئه‌مینی رابه‌ر و سه‌رۆكێكی مێژوو كرده‌ی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی راده‌ستی سه‌رۆكێكی كارا و ئه‌كتیف و ناسراو به‌هێز بكرێت و پاڵپشت به شه‌رعیه‌تی جه‌ماوه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی له دوای رابه‌ر و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی دا نێچیرڤان بارزانی ببێته دووه‌مین سه‌رۆك و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م جومگه هه‌ره هه‌ستیار و گرنگه‌ی كوردستان بگرێته ده‌ست.
كارا كردنه‌وه‌و ئه‌كتیفكردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به بوونی سه‌رۆك نێجیرڤان بارزانی به سه‌رۆكی، هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌می به‌ربژێربوونی به پیرۆزبایی كردنی سه‌رۆك و به‌رپرسانی باڵای ووڵاتانی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی چ به بروسكه یا نامه یا په‌یوه‌ندییه ته‌لۆفۆنییه‌كان ئه‌و متمانه نێوخۆیی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌ی ده‌سته‌به‌ر كرد و ئاماده‌بوان و به‌شداربوانی رۆژی رێوره‌سمه‌كه و نێو هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵاش وێرای باوه‌ر پێهێنان به پرسێك كه ناوی پرسی كورده، متمانه‌بوون و پشتیوانی زیاتریان بۆ پرسه‌كه و بۆ سه‌رۆكی تازه‌ی هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر كرد.
وتاره‌كانی ئه‌و رۆژه جگه له‌وه‌ی له ئاست و بیرورای جیادابوون، هیچیان له‌و راستییه نه‌گۆڕی كه گه‌لی كورد له كوردستان خاوه‌ن پرسێكی نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یی ئازادیخوازی دیموكرات دۆستی ئاشتی پارێزی ئاشق به ئاوه‌دانی و پێكه‌وه ژیانی هاوبه‌شی دیموكراتییانه‌ی فره ئاین و نه‌ته‌وه‌یی بیروباوه‌ڕ جیاوازه و ئه‌و كلتور و كه‌ڵچه‌ره‌شی له قوتابخانه و رێبازی شۆرشگێری مسته‌فا بارزانی باوك وه‌ك رێباز و په‌یره‌و بۆ ماوه‌ته‌وه و وا رۆڵه‌كانی مسته‌فا بارزانی، كوڕه‌كانی برایان ئیدریس و مه‌سعود بارزانی، به په‌روه‌رده و رێنمایی و پشتیوانی و پشگیری وحیكمه‌ت و ژیری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆك و رابه‌ر درێژه به‌و كاروانه ده‌ده‌ن و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و قۆناغه تازه‌یه‌ش ده‌كه‌ن. سه‌ركردایه‌تی كردنه‌كه‌ش له قۆناغی تازه به چه‌مك و تێگه‌یشتنی نوێ و سه‌رده‌میانه‌ی میكانیزمیه‌تی به‌رێوه‌بردنی وڵات، له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانی و دراوسێیه‌تی و پێكه‌وه ژیانی سه‌رفرانه و سه‌روه‌ری یاسا و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و هاوڵاتیی بوون له نێو نیشتیمان و له سه‌ر خاك و له نێو كایه‌ی جیۆسیاسیه‌كی كوردستانی ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا.
له‌م روانگه‌یه‌وه ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵ و رێوه‌رسمه چه‌نده نمایش و چالاكیه‌كی سه‌ركه‌وتووانه‌ی سیاسی و دبلۆماسیی و ئیداری و په‌رله‌مانی بوو، بۆ به‌هه‌ند وه‌رگرتن و خوێندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر و قه‌درزانی مێوان و مرۆڤ دۆستی ئه‌وه‌شی به رونی گه‌یاند و ویست و ئیراده‌ی تاكی كورد و كۆمه‌ڵگای كوردستانی خۆنه‌چه‌ماندنه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر زوڵم و سته‌می نێوخۆ و ده‌ره‌كی و ئیقلیمی.
هه‌روا ئه‌م كه‌رنه‌ڤاله سیاسییه دبلۆماسییه مه‌زنه، خۆ رێكخستنه‌وه‌و نوێبوونه‌وه بوو، به بوونی پیاوه شیاو كارا‌و ئه‌كتیف و لێوه‌شاوه‌كان هه‌ردوو به‌رێزان ( نێچیرڤان بارزانی ، مه‌سرور بارزانی ) بۆ شوێنه شیاو و جومگه هه‌ره‌باڵا و هه‌ستیاره‌كان بۆ( سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ).
ئا.. ئه‌مه‌یه، موژده‌ی ئاسۆی سیاسیی، نهێنی مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوونی پرسه‌كه به پیرۆزی . له‌م هاوكێشه هاوته‌ریبه‌دا ( بوونی پیاوی شیاو و كارا و ئه‌كتیف له‌نێو پرسێكی پیرۆزی نه‌گۆڕدا ) گه‌یشتن به ئامانج بۆ كوردستانێكی به‌هێز له هیچ كات و قۆناغێكدا سازشی له‌سه‌ر ناكرێت.