Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شنگال.. لە دوو رۆژدا ١٠٠ھەزار دۆنم گەنمی جووتیاران سووتێندراوە

شنگال-KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال گوتی، سووتاندنی گەنمی جووتیارانی شنگال بەردەوامە و تەنیا لە دوو رۆژدا زیاتر لە ١٠٠ھەزار دۆنم گەنم سووتاوە. دەشڵێ: "بە ڕای ئێمە، دەستی حەشدی شەعبی و پەكەكەی تێدایە".

وەیس نایف، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سووتاندنی گەنمی جووتیارانی سنووری شنگال درێژەی هەیە و تەنیا لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ھەزار دۆنم گەنم سووتاوە و ھێزە عێراقییەكانی سنوورەكەش لێی بێدەنگن".

نایف گوتیشی: "بە بڕوای ئێمە، حەشدی شەعبی و پەكەكە دەستیان لە سووتاندنی گەنمی جووتیاراندا هەیە، چونكە ئەوان لە سنوورەكە باڵادەستن و ھەر خۆشیان ئەو كارە دەكەن بۆ ئەوەی داژیەتیی كورد بكەن لە سنوورەكە".

 

بڵند ئیبراھیم