Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دوو کورد بوونەتە ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا

ئەڵمانیا-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لیژنەی میونشنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بەپێی ئەنجامەکان دوو کورد بوونەتە ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا.

حەسەن قەوال ڕەشید، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "دووکەسی لە پارتە ئەورووپییەکان بە دەنگی کورد و ئەوروپییەکان گەییشتنە پەرلەمان، ئەمەش ڕێگەی نەدا ئەو پەرلەمانە گەورەی جیهان لە کورد بەتاڵ بێت."

گوتیشی: "ئەو ئەندامانە یەکێکیان لە پارتی سۆسیال دیموکرات، بە ناوی ئەڤین ئینجەر، لە وڵاتی سوید و، ئەوی تریشیان بە ناوی ئۆیزلەم دیمیرێل، لە پارتی چەپی ئەڵمانیا، بوونەتە پەرلەمانتار."

پەرلەمانی ئەورووپا بە یەکێک لە گەورەترین دەزگا تەشریعییەکانی جیهان دادەنڕیت و لە ٧٥١ ئەندام پێک دێت .

کــاروان بــاعەدری