Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامێك لە وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

 
هەولێر-KDP.info- بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین بەهیواین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و تەبایی و یەكڕیزی.
 
هەر بەم بۆنەیەوە رایدەگەیەنین پشووی جەژنی ڕەمەزان لە رۆژی یەك شەممە 2019/6/2 ـەوە دەستپێدەكات و تا رۆژی شەمە 2019/6/8 بەردەوام دەبێت و رۆژی یەك شەممە 2019/6/9 دەوامی فەرمی لە دام ودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
 
سەفین موحسین دزەیی
 
وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
2019/5/27