Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزیری دارایی: پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین

هەولێر-KDP.info- وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین.

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دابەشکردنی ئەو مووچەیە بڵاوکردەوە کە لە بەغداوە نێردراوەتە هەرێمی کوردستان و رایگەیاند: "پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین. بەڵام ئێمە تاوەکو ئێستا هیچ پارەیەکمان لە بەغداوە بۆ نەهاتووە کە بتوانین هەموو مووچەکان بدەین. بەڵام بەو بڕە پارەیەی لەبەردەستماندایە پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین". 
 
رێباز حەملان دەشڵێت: "ئەوەی فریانەکەوتین دوای جەژن هەمووی دابەشدەکەین. بەڵام ئێمە تاوەکو ئێستا هیچ پارەیەکمان لە بەغداوە بۆ نەهاتووە کە بتوانین هەموو مووچەکان بدەین. بەڵام بەو بڕە پارەیەی لەبەردەستماندایە پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین . ئەوەی فریاشنەکەوتین دوای جەژن هەمووی دابەشدەکەین". 
 
وەزیری دارایی گوتیشی: "هەموو مانگێک پێنج یان شەشی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین و لە 23ی مانگ کۆتاییمان پێهێناوە".