Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەمڕۆ دادگا وەڵامی تانەی بەربژێرەكانی پۆستی سەرۆكایەتیی هەرێم دەداتەوە

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دادگا وەڵامی تانەی بەربژێرەكانی پۆستی سەرۆكایەتیی هەرێم دەداتەوە و، لەم هەفتەیەشدا دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوە ده‌چێت.

لەیلا عەبدولجەبار، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو رێكارە یاساییەكانی ناوی كاندیدان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم تەواو بوو، ناوی بەربژێرەكان راگەیەندرا، كە بەشێك لەوانەی رانەگەیەندران، تانەیان هەبووە، بۆیە بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای تەمییز وەڵامی تانەی بەربژێرەكان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم بداتەوە و‌ بە فەرمی دێتە ڕاگەیاندن".

وەك لەیلا گوتی: "ڕاستەوخۆ دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تانەكان، چاوەڕێ دەكەین سەرۆكایەتیی پەرلەمان دانیشتنی رۆژی دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم دیاری بكات و  بانگهێشتی پەرلەمانتاران بكات بۆ ئەو دانیشتنە، چونكە هەموو رێكارەكان تەواو بوون بۆ ئەو رۆژە."

 

نەشوان بەرزنجی