Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

میسال ئالووسی بۆ KDP: سەرۆک بارزانی خولەک بە خولەک کار بۆ بەدەستهێنانی مافی گەلی کورد دەکات

دهۆک-KDP.info- سیاسەتمەدارێکی دیاری عێراق دەڵێت، لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ـوە زۆربەی سەرکردە سیاسییەکانی عێراق و لە نێویشاندا کورد، کەوتنە کێبڕکیی سیاسی بۆ بەرژەوەندیی خۆیان، جگە لە سەرۆک مەسعوود بارزانی.

میسال ئالووسی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "سەرۆک مەسعوود بارزانی خولەک بە خولەک کار بۆ بە بەدەستهێنانی مافی گەلی کورد، بەتایبەت لە کوردستانی عێراق دەکات. سەرۆک بارزانی بە هەموو هێزییەوە توانیی لەسەر هێڵی ڕاست ڕێبەرایەتیی هەرێم بکات بۆ بەدەستهێنانی دیموکراسی و مافی گەلی کورد."

ئالووسی گوتی: "گەلێک کەس هەبوون بە نەفەسێکی کەم و بە نەزانی هێرشیان دەکردە سەر سەرۆک بارزانی، بۆ ئەوەی کورد بە مافی دەستووری و نیشتمانیی خۆی نەگات، بەڵام بارزانی لەوە گەورەتر بوو، بۆیە بە شێوەیەکی حەکیمانە و بەرپرسیارانە و بە سەبرێکی درێژ توانیی کار بۆ چارەسەری دەستووری و سازانی نیشتمانی بکات."

ئەو سیاسەتمەدارەی عێراق دەڵێت: "هەموو سەرۆک و سەرکردەکان بەڵینیان دا پابەندی دەستوور و مافی گەلی عێراق بن بە هەموو پێکهاتە و نەتەوە و ئایینەکانەوە، بەڵام هەموویان بەڵێنەکەیان بەجێ نەهێنا و نەیانتوانی دەوڵەتێکی نوێ بۆ عێراق پێک بێنن و بە عەقڵییەتیەکی دەمارگیرانەوە مامەڵەیان لەگەڵ عێراق کرد."

ئالووسی لە درێژەی وتەکانیدا گوتی: "سەرۆک بارزانی بە تەجروبە و خەبات و تیکۆشانە ڕەسەنەکەی توانی ڕۆڵیکی گەورە بۆ پاراستنی عەرەب و کورد لە پلان و هێرشی گەورەی دەرەکی بگێڕێت."

ئالووسی گوتیشی: "حیکمەت و تێکۆشانی سەرۆک بارزانی لە بەدێهێنان و پاراستنی مافی گەلی کورد لە ناوچە جیناکۆکەکان و پاراستنی ئەو ناوچانە لە هەوڵی شۆڤینییەکان زۆر دیار و بەرچاوە."

 

كـــاروان بــاعەدری