ناوچە کوردستانییەکان -KDP.info- تیرۆریستانی داعش له ناوچه کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دەستیان بە جووڵه‌ی تیرۆریستی و سووتاندنی كشتوكاڵی جووتیاران و وه‌رگرتنی سه‌رانه‌ی له هاووڵاتییان كردووه‌ته‌وه. شاره‌زایه‌كی گرووپه ئیسلامییه تونده‌ڕۆ‌كانیش ده‌ڵێ، موخابه‌راتی وڵاتان به مه‌به‌ستی خۆیان داعش بەكار ده‌هێنن، نه‌بوونی پێشمه‌رگه‌ش له ناوچه كوردستانییه‌كان ڕێگه‌خۆشكه‌ر بووه بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش.
له‌وبارەیە‌وه سۆران سێوه‌كانه‌یی، شاره‌زای گرووپه ئیسلامییه توندڕۆ‌كان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی ڕاگه‌یاند: "ئەندامانی داعش خاوەنی ئایدۆلۆژیایه‌كن، کە ناو نراون گورگه ته‌نیاكان و، هه‌ركه‌س تووشی ئه‌و جۆره ئایدۆلۆژیایه بێت، دەتوانێت هەموو کارێکی تیرۆریستی بکات."
چاودێران و شاره‌زایانی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، داعش له لایه‌ن ده‌زگا موخابه‌راتییه‌كانی وڵاتانەوە به ئه‌جێندای خۆیان دژی نه‌یاره‌كانیان به‌كار ده‌هێنرێت.
سۆران سێوه‌كانه‌یی ده‌ڵێ: "داعش له‌ناو ناچێت، ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یەک مت ببن، به‌ڵام موخابه‌راتی وڵاتان هه‌ركات بیانه‌وێت، بۆ ئامانجه‌كانی خۆیان به‌كاریان ده‌هێنن و هێزیان ده‌درێتێ و له‌و وڵاتانه‌ی پێگه‌یان هه‌یه چالاك ده‌كرێنه‌وه."
سێوه‌كانه‌یی بڕوای وایه ئێستا كه له ناوچه کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان جووڵه‌ی تیرۆریستانی داعش هه‌یه، بۆ نانەوەی ئاژاوه‌یه له ناوچه‌كه‌دا، كه به‌هۆی نه‌بوونی پێشمه‌رگه‌وە له‌و ناوچانه‌دا داعش توانیویه‌تی سوود له بۆشاییی ئه‌منی وه‌ربگرێت، چونكه سوپای عێراق ناتوانن به‌ره‌نگاری داعش ببنه‌وه و، ناتوانن خۆیشیانیان پێناپارێزن، چۆن ده‌توانن هاووڵاتییان بپارێزن، شه‌وانه باره‌گاكانی خۆیان چۆڵ ده‌كه‌ن و شاره‌زای ناوچه‌كه نین و ئه‌و ناوچه كوردستانییانەش به ناوچه‌ی خۆیان نازانن تاوه‌كو پارێزگاریی لێ بكه‌ن".
دەر‌باره‌ی مه‌ترسیی جددیی داعش له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌و شاره‌زایەی گرووپه توندڕۆ‌كان بڕوای وایه، ئێستا وه‌ك هێزێکی گه‌وره مه‌ترسیی چاوه‌ڕوانكراو له داعش نابیندرێت، ئه‌گه‌ر هێزێكی گه‌وره هاوكارییان بكات له ناوچه كوردستانی و شیعی و سوننیه‌كاندا ببنه مه‌ترسیی گه‌وره و وه‌ك جاران خاكێكی دیاریكراو بخه‌نه‌وە ژێرڕكێفی خۆیان".
ناوبراو ده‌ڵێ: "به‌پێی ئەو ته‌خمینانەی كراون تا ئێستاش (10000) هه‌زار چه‌كدار و كه‌سانی نزیك له داعش له عێراق ماون".
عه‌زیز هه‌ورامی