Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەربژێرێکی ترى لیستی پارتی بووە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

دهۆک  -KDP.info-بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی لە شێخان ڕایگەیاند کە دادگا بە فەرمیی شەرعیەتی دایە خالیدا خەلیل رەشۆ لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان کە وەک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستبەکار بێت.

مەحموود ئێزدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئەمڕۆ پێی ڕاگەیاندین، خالیدا خەلیل ڕەشۆ، بەربژێری پارتی لە سنووری قەزای شیخانی پارێزگای نەینەوا خۆی لەسەر پاریزگای نەینەوا کاندید کردبوو، ئەمڕۆ کێشەکەی یەکلاکرایەوە و وەک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن دادگاوە شەرعیەتی پێدرا.

مەحموود ئێزدی گوتی: "ئێستا خالیدا خەلیل بە بڕیاری دادگا بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لە نزیکترین کاتیشدا سوێندی یاسایی دەخوات و ڕێکارە یاسایییەکان جێبەجێ دەکات."
جێگەی ئاماژەیە پێشووتر سەفوان گەرگەری هەر لە لیستی پارتی لەو شوێنە ئەندامی ئەنجوومەن بوو تا ئەمڕۆ دادگا بە فەرمیی کێشەکەی یەکلاکردەوە و خالیدا خەلیل بە فەرمیی وەک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەند کرا.
لە ١٢-٥-٢٠١٨ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا، ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنەکاندا تێپەڕیوە و لەو هەڵبژاردنەدا پارتی دیموکراتی کوردستان توانی ٢٥ کورسی بەدەست بێنیت و بووەتە حزبی یەکەم لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق.

 

کــاروان بــاعەدری