هه‌ڵه‌بجه-KDP.info - پاش بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان بۆ لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه له‌سه‌ر مووچه‌ی مووچه‌خۆران، داهاتی تاكه‌كه‌س زیادی كردووه و پاره‌یه‌كی زیاتر ڕۆیشتووه‌ته بازاڕه‌كانی كوردستانەوە.
سه‌ركۆ یونس، ئابووریناس، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه له سه‌ر مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان، قه‌باره‌ی پاره‌ی له بازاڕ زیاد كردووه، كاریگه‌ریشی خستووه‌ته سه‌ر زیادبونی داهاتی تاكه‌كه‌س و خێزانه‌كان".
بازاڕه‌كانی كوردستان پاش لابردنی پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر مووچه‌خۆران گه‌رموگوڕییان تێ كه‌وتووه، سه‌ركۆ یونس ده‌ڵێ: "به‌پێی ئه‌و تێبینیه‌ی كردوومانه له‌پاش هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه قه‌باره‌ی پاره له بازاڕدا زیادی كردووه، خواستی هاووڵاتییان بۆ كڕینی ئه‌و كاڵایانه‌ی پێویستیانه ڕۆژانه زۆر بووه، به ڕێژه‌یه‌كیش نرخی كاڵاكان زیادی كردووه".
یونس ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "به‌هۆی زیادكردنی خواستی هاووڵاتییان بۆ كڕینی كاڵا، بازرگانان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بازاڕ په‌نایان بردووه‌ته بەر زیادكردنی هاورده‌كردنی كاڵاكان".
له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و شەشسەدهه‌زار هاووڵاتی مووچه‌خۆره، ئه‌و ئابووریناسه گوتی: "له كوردستان بازاڕ ئازاده، بازرگانان بۆخۆیان ده‌توانن نرخ دیاری بكه‌ن، به‌ڵام حكوومه‌ت پێویسته بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ڵئاوسانی بازاڕ، كار بكات بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی هاورده، ئه‌وكات بازاڕ له هه‌ڵئاواسان دەپارێزرێت، كاتێك یه‌ك ملیۆن و شه‌شسه‌دهه‌زار مووچه‌خۆره مووچه‌یان زیاد ده‌كات، خواستی كڕینی كاڵاكان زیاد ده‌كات، لێره‌دا زیان له‌و هاووڵاتییانه ده‌كه‌وێت كه مووچه‌خۆر نین، یان داهاتیان كه‌مه، بۆیه پێویسته حكوومه‌ت پلانی درێژخایه‌نی بۆ به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌بێت."
ناوبراو گوتی: "پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر هه‌وڵ بدات بۆ هه‌بوونی پلانی ستراتێژیی ئابووریی سه‌ربه‌خۆ، به‌تایبه‌ت له بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵدا".
به دانه‌وه‌ی به‌شێكی قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران لە لایەن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە، هه‌لی كار له كوردستان زیادی كردووه، ئه‌و ئابووریناسه ئاماژه به‌وه ده‌كات: "به دانه‌وه‌ی قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاری به‌شێك له پڕۆژه‌كان، هه‌لی كار بۆ به‌شێك له‌و كه‌سانه ڕەخساوەتەوە کە به‌هۆی قه‌یرانی دارایییەوە كاره‌كانیان له‌ده‌ست دابوو."
عه‌زیز هه‌ورامی