Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

خەسرۆ گۆران، پەیامێك بۆ ھاووڵاتیان و لایەنگرانی پارتی ده‌نێرێ

هەولێر-KDP.info- پڕۆسەی بایۆمەتریی دەنگدەران لە ھەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوە دەچێت و، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتیش داوا لە ھاووڵاتیان دەكات ناوی خۆیان تۆمار بكەن، چونكە ئەگەری زۆرە بە بێ كارتی نوێ مافی دەنگدانیان نەمێنێت.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، داوای لە ھاووڵاتیان كرد سەردانی بنكەكانی بایۆمەتریی دەنگدەران بكەن بۆ دەركردنی كارتی بایۆمەتری و دەڵێت: "پەیامی ئێمە بۆ ئەندامان و لایەنگرانی پارتیمان و ھاووڵاتیان بە گشتی ئەوەیە، ھەرچی زووە ناوی خۆیان تۆمار بكەن لەو پڕۆسە گرینگەدا و ئەركیشە ھەر ھاووڵاتییەك ببێتە خاوەنی كارتی تایبەت بە خۆی".

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، بە ماڵًپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەرخستنی پڕۆسەی بایۆمەتری بە پێویست دەزانین، تەنانەت دانیشتووانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ھەرێمیش پێویستە خۆیان لە بایۆمەتریی دەنگدان تۆمار بكەن".

گۆران ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ئێمە كە دەڵێین بایۆمەتری گرینگە بۆ دەنگدەر، مەبەستمان ئەوەیە ھەر ھەڵبژاردنێك لە عێراق بەڕێوە بچێت، بە بێ كارتی نوێی بایۆمەتری، دەنگدەران مافی دەنگدانیان نابێت لە داھاتوودا".

 

قائید میرۆ