Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

گۆڕان: لە ماوەیەکی نزیکدا حکوومەت پێک دەهێنرێت..پابەندی رێککەوتنەکەمانین لەگەڵ پارتی

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پێکهێنانی حکوومەت لە بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، ئەوان لەگەڵ پارتی لە گفتوگۆدان بۆ گەیشتن بە قۆناغی دواییی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.

دانا عەبدولکەریم، لە لێدوانێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی، پابەندین بەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ پارتی ئیمزامان کردبوو، ئێستاش گۆڕان لەگەڵ پارتی لە دانوستانی بەردەوامدایە بۆ گەیشتن بە قۆناغی کۆتاییی پێکهێنانی کابینەی حکوومەت.

لەبارەی کاتی ڕاگەیاندنی کۆتاییی پێکهێنانی حکوومەتەوە گوتی: لێکتێگەیشتنێکی باش لە نێوان گۆڕان و پارتیدا هەیە و، لەو باوەڕەدام تا مانگێکی تر  کابینە پێکدەهێنرێت."

کـــاروان بــــاعەدری