Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی ھێرشە تیرۆریستیەکەی سریلانکای سەرکۆنە کرد

هەولێر-KDP.info-  مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی گەیاندە نراجان ئاران سینگا، بالیۆزی سریلانکا لە عێراق.

ئەمرۆ لە پەیامێکدا مەسروور بارزانی لە بەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەمرۆی شاری کۆلۆمبۆی سریلانکا، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی سیڤل بوونە قوربانی، وێڕای سەرکۆنە کردنی هێرشە تیرۆریستییەکە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە بالیۆزی سریلانکا لە عێراق ڕاگەیاند و  هیوای چاکبوونەوەی بە پەلەشی بۆ برینداران خواست و رایگەیاند، ئەو کردەوە تیرۆریستیە و بەئامانجگرتنی خەڵکی سیڤل سەرکۆنە دەکەین و دووپاتی دەکەینەوە، شەڕی تیرۆریستان ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەولەتییە و لەپێناو ئاشتی و ئاسایشی هاووڵاتیانەوە، دەبێت  لە هەموو شوێنێکی جیهان ڕوووبەڕوویان ببینەوە.