Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی ٦ پۆستی لیژنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران وەردەگرێت

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، فراكسیۆنەكەیان هیچ كێشەیەكی لە دانانی پۆستی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجوومەنەكەدا نییە و ٦ پۆست وەردەگرێت.

شێروان دووبەردانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "فراكسیۆنەكەمان هیچ كێشەیەكی لە دابەشكردنی پۆستی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرادا نییە و پارتی مافی خۆی وەك ئیستحقاقی هەڵبژاردن وەردەگرێت، كە ئێمە ٢٥ كورسیمان هەیە، بەپێی مافی خۆشمان پۆستی لیژنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وەردەگرین".

ناوبراو ئاماژەیشی دا، مافی پارتی ٦ پۆستە، لە سەرۆك و جێگر و بڕیاردەرەكان و بڕیاریشە بە سازان لەگەڵ سوننە و شیعەكان هەموو لیژنەكان دابەش بكرێن.

بە گوتەی دووبەردانی، پارتی سەرۆكایەتیی یەك لیژنەی سیادیی بەردەكەوێت و چاویشیان لە لیژنەی خزمەتگوزارییە و هەروەها دوو جێگر و دوو بڕیاردەریش وەردەگرن.

 

كــاروان بــاعەدری