Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نرخی هەر ئەمپێرێكی مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ ئەم مانگە 4 هەزار دینار دەبێـت

هەولێر-KDP.info- نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەكان دیاری كراوە و بە گوتەی سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەهلییەكانیش، ئەم مانگە بۆ هەر ئەمپێرێك 4 هەزار دینار دەبێـت.

قارەمان مەولوود، سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەنجومەنەكەیان لە نزیك كۆتایی مانگەكاندا كۆ دەبنەوە و بەپێی پێوەری كارەبا و نرخی گازوایل لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، دوای لێكۆڵێنەوە و بەدواداچوونیان لەسەر ئەم پرسە، هەڵدەستن بە دەستنیشانكردنی نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەكان".

مەولوود گوتیشی: "ئەم مانگە كارەبای نیشتیمانی بە باشی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش كراوە و گرفتی كەمیی كارەبای نیشتیمانی نەبووە، مەگەر گەڕەكێك كێشەی هونەریی وێستگەی دابەشكردنی كارەباكەی هەبووبێـت، مۆلیدە ئەهلییەكانیش ڕۆژانە نیو كاتژمێر كاریان نەكردووە، بۆیە بەپێی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكان بێت، نرخی ئەمپێرك كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان 4 هەزار دینار دەبێت لە پارێزگای هەولێر".

ناوبراو دەشڵێـت: "تیمەكانمان بەردەوام چاودێریی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بە هاووڵاتیان دەكەن و لە گرفتەكانیان دەكۆڵینەوە، هەر خاوەن مۆلیدەیەكیش پابەندی ڕێنماییەكانیان نەبێـت، رووبەرووی سزای یاسایی دەبێتەوە".

هۆزان سه‌مه‌د