Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە دەربارەی لێدوانی پەرلەمانتار ی بەغداد د.ڕێبوار كەریم لەگەل رادیۆی دەنگی ئەمریكا

 
هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی لە چاوپێكەوتنێكدا لەبەشی كوردی دەنگی ئەمریكا پەرلەمانتاری عیراق د.ڕێبوار كەریم ڕایگەیاندبوو: حكومەتی هەرێم پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە لەبەغداوە هاتووە بۆ شتی تر خەرج كردووە و بەپێی زانیارییەكانمان داویانە بە پارەی وەبەرهێنەران، وەك وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەمانەوێت ئەم چەند خاڵە بخەینە بەرچاوی ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزە و هاوڵاتیانی كوردستان كە ئەو پارەیە لەچیدا خەرج كراوە.
 
١- حكومەتی ھەرێم مانگانە لە ٥ى مانگەوە موچەی دابەش كردووە و ئەم مانگە ئەو رۆژە كەوتە ھەینییەوە و دوو رۆژ دواكەوت .
 
٢- حكومەتی بەغداد بۆ مانگی ١ +٢ /٢٠١٩ بری ٣١٧ ملیار دیناری ناردوە بۆ ھەرێم و بەوەش موچەی مانگی ١٠ + ١١ /٢٠١٨ ی پێ دراوە بە سیستەمی پاشەكەوت
 
٣-لە مانگی ٣ دا بری ٤٥٣ ملیار دینار ھات كە موچەی مانگی ١٢/٢٠١٨ ی پێ دراوه‌ بێ پاشەكەوت كە موچە بێ پاشەكەوت پێویستی بە ٨٨١ ملیار دینارە مانگانە و بڕی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ تەواوكاری مانگی ١+ ٢  ھاتووە كە بۆ موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و دەرماڵە و فەرقی موچەی موچەخۆران بەكار ھاتووەو بە ھیچ شێوەیەك بۆ ھیچ بابەتێكی تر بە كار نەھاتووەو تەواوی ئەو قسە و ھەواڵە ناراستانە رەت دەكەینەوەو ھیچ بنەمایەكی نییە.
 
مانگانە حكومەتی ھەرێم لە نێوان ٥ى مانگ تا ٢٥ى مانگ موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەكات و ئەم مانگەش ٢٣/٤ كۆتا رۆژی دابەشكردنی موچەی ئەم مانگەیە.
 
لەگەڵ ڕێزدا
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
 19/4/2019