هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له كونسولى گشتیى تازه‌ى ڕووسیا له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێز ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
به‌ڕێزیان ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌ربڕى، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی بازرگانی، كشتوكاڵ، كاره‌با و گه‌شتیاریدا، پوخته‌یه‌كیشی ده‌باره‌ی ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێشكه‌ش كرد.
له دیداریكى هه‌ردوولادا كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/4/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، به‌ڕێز كونسولى گشتیى ڕووسیا له هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵیی خۆی به دیداری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسولی نوێی وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێم ده‌ربڕی و جه‌ختی له په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵی پێشمه‌رگه و حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستانی له شه‌ڕی دژی داعش و شكستپێهێنانی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند.
تاوتوێكردنی ڕه‌وشى ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.