سلێمانی-KDP.info - شۆفێران و هاووڵاتییانی سلێمانی داوا ده‌كه‌ن ئه‌و چاڵوچۆڵانه پر بكرێنه‌وه كه له ته‌واوی شه‌قامه‌كانی شاره‌كەدا دروست بوون و ئاسته‌نگی هاتوچۆیان دروست كردووه، به‌گشتی شه‌قامه‌كانی سلێمانی سیانه بكرێنه‌وه.
زیاد كاكه ڕه‌زا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له‌وبارەیەوه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی ڕاگه‌یاند: "وه‌ك لیژنه‌ی شاره‌وانی نووسراومان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌ن كردووه، كه داوا له پارێزگار بكات به زووترین كات پاره بۆ ته‌واوی چاڵ و تاسه‌كانی شه‌قامه‌كانی سلێمانی دابین بكرێت و سیانه‌ی شه‌قامه‌كان بكرێته‌وه."
چاڵ و تاسه‌كانی شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانی ئێستا بوونه‌ته باسی ڕۆژ له لایه‌ن هاووڵاتیانی دانیشتووی ئه‌و شاره‌وە و داوایان له حكوومه‌ت و به‌رپرسانی شاره‌كه‌یان ئه‌وه‌یه به‌زوویی چاره‌سه‌ری شه‌قامه‌كانی سلێمانی بكرێت، چونكه ئاسته‌نگی زۆریان بۆ هاتوچۆ دروست كردووه.
كاكه ڕه‌زا گوتیشی: "له سلێمانی كه‌مته‌رخه‌میی زۆر هه‌یه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتییانی ئەم شاره، وه‌كو پێویست پڕۆژه‌ی تێدا نییه و وه‌كو پێویست خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش ناكرێن، ئه‌وه‌ش هاووڵاتییانی نیگه‌ران كردووه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی گوتیشی: "وه‌ك فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوا ده‌كه‌ین خزمه‌تگوزاریی پێویست پێشكه‌ش به هاووڵاتییانی شاری سلێمانی بكرێت".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی