Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

چوار مووچەکەی پێشمەرگە خرایە سەر حیسابی وەزارەتی پێشمەرگە

 
ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، حکوومەتی عێراق مووچەی چوار مانگی پێشمەرگەی خستووەتە سەر حیسابی وەزارەتی پێشمەرگە.
 
لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ھاتنی شاندی وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان، چەندین پرسی لە خۆی گرتووە، وەک پرسی مووچە و ھاوکاری لۆجستی بۆ پێشمەرگە.
 
لیوا بابەکر ئاماژەی بەوەشدا، کە سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی چوار مووچەی پێشمەرگەی داوە و لە ئێستادا خراوەتە سەر حیسابی وەزارەتی پێشمەرگە.
 
ئەو شێوازی ناردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەیشی روون کردەوە، کە مانگانە رەوانە دەکرێت، ھەر چواری پێکەوە رەوانە ناکرێت، ھەر بۆیەشە دەڵێ، کاتێ شاندەکە ھاتنەوە، ئەوکات باسی وردەکاری زیاتر دەکرێت.
 
 
بڵندئیبراھیم