Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندێکی دەستەی خێرخوازی ئیسلامی جیهانی تاوتوێی فریاگوزارییە مرۆییەکان دەکات

 
ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤-٤-٢٠١٩ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د. عەبدوڵڵا ئەلمەعتوق سەرۆکی دەستەی خێرخوازی ئیسلامی جیهانی و شاندی یاوەری کرد.  
 
لە دیدارێکدا، کە کونسوڵی گشتی دەوڵەتی کوێت ئامادەبوو، سەرۆکی دەستەی خێرخوازی ئیسلامی جیهانی، وێڕای سوپاسکردنی هەرێمی کوردستان بۆ لە باوەشگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پانابەرانی ناوخۆ و دەرەوە. پوختەیەکی لەبارەی یارمەتییە فریاگوزارییەکانی دەستەکە لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، کە بەهاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانیی بەسەر ئاوارە و پەنابەرەکانی ناو کەمپەکانیان دابەشکردووە و رایگەیاند، دەستەکەیان خزمەتگوزاری پێشکەشی ئەوانە دەکات، کە پێویستیانە، بەتایبەتی منداڵانی بێ باوک و خانەوادە بێ سەرپەرشتەکان بۆئەوەی لە قۆناغی پێویستییەوە بەرەو قۆناغی بەرهەمهێنان بچن.
 
لەبەرامبەردا مەسرور بارزانی ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەموو ئاسانکارییەک لە هەر کارێکی خێرخوازی دەربڕی و رۆڵی دەستەی خێرخوازی ئیسلامی جیهانی لە دابینکردنی فریاگوزارییە مرۆییەکان بەرز نرخاند و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان سەرباری ئەو بارگرانییەی بەهۆی بڕینی بودجە و شەڕی داعش لەسەری بوو، بەڵام باوەشی بۆ ئاوارەکان کردەوە و ئەوەی لە توانایدا هەبوو بێ جیاوازی پێشکەشی کردن. میکانیزمەکانی پەلەکردن لە پێشکەشکردن و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاکانی ژیان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییەکان و دەزگا خێرخوازییە جیهانییەکان بۆ کەمپەکانی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو.