هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نچێرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له یادى ئه‌نفالدا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
وا جارێكى تر دواى زیاتر له (۳۰) ساڵ یادى قوربانیان و كه‌سوكارى شاڵاوى دڕندەی ئه‌نفال ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌و شاڵاوه‌ى هیچ سنوورێكى نه‌ده‌ناسى، ئافره‌ت، پیاو، منداڵ و به‌ساڵاچوو، گرنگ له‌ناوبردنى ژیان بوو له گوند و شارۆچكه و شاره‌كانى ئه‌م به‌شه‌ى كوردستان.
سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ڕژێمی به‌عس به‌رامبه‌ر میللە‌ته‌كه‌مان جگه له وێرانكاری و تۆقاندن و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی دێوه‌زمه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق، ژیانی زیاتر له (١٨٠) هه‌زار كه‌سی به چه‌كی قورس و گازی كوشنده و كیمیابارانی ئاسمانیی كوردستان، به‌كۆتا هێنا.
ئێمه وه‌ك میلله‌تێك ده‌بێت به ئه‌ركی خۆمان بزانین كه نه‌ك ته‌نها یادی قوربانیانی ئه‌نفالكراو بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو هاوكاریی ته‌واوی كه‌سوكاریان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زێد و باشترکردنی هە‌لومه‌رجی ژیانیشیان، له ئه‌ستۆى ئێمه‌دایه.
سه‌رباری هه‌موو ئاڵۆزی و سه‌ختییه‌كی سیاسیی وڵات، ساڕێژكردنی برینی ئه‌نفال و قەرەبووکردنەویان، ده‌بێت كاری سەرەکیی دەوڵەت و حكوومه‌تی عێراق بێت، ئەمە بەرپرسییەکی ئەخلاقی و مێژووییە.
بۆ ڕێگری له هه‌ر هێرشێكی هاوشێوه‌ی ئه‌نفال له داهاتوودا دژی گه‌له‌كه‌مان جا له‌ژێر دروشمی نه‌ژادپه‌رستی، نه‌ته‌وایه‌تی، ئایینی یان ئایدیۆلۆژیی سیاسی‌دا بێت، ئێمه نابێت قوربانیانی ئه‌نفال و كه‌سوكاریان له‌بیر بكه‌ین. با ئه‌مڕۆ، سبه‌ینێ و هه‌موو ڕۆژێك یادیان بكه‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
14/4/2019