هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له پیرمام كۆبوونه‌وه و پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانییان تاووتوو كرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و تێیدا دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، هه‌ردوولا كاربكه‌ن بۆ سه‌رخستنی دانوستاندن و گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌ت و له‌م هه‌فته‌یه‌شدا، كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌یان ده‌بێت.
جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی نێوانییان، كه له 4ی ئادار/ مارسی 2019 ئیمزاكراوه، ده‌ست به گفتوگۆی جدی و به‌رهه‌مدار كراوه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆشدا، ورده‌كاری كاركردنی هاوبه‌ش و هه‌نگاوی باش نراون.
شاندی پارتی پێكھاتووە لە كەمال كەركووكی، كاكەمین نەجاڕ، عەلی حوسێن، ھێمن ھەورامی، عەلی عەونی، فرسەت سۆفی، دڵشاد شەھاب. شاندی یەكێتی بریتین لە عیماد ئەحمەد، رەفعەت عەبدوڵڵا، شاڵاو كۆسرەت، لاھور شێخ جەنگی، عەدنان حەمە مینە و لەتیف شێخ عومەر.