Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

خۆشناو: پرۆژەیاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانمان داوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان

 
هەولێر-KDP.info- پارتی پرۆژەیاسایەکی بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان داوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان. سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هەموو هەوڵێك دەدەن بەبێ‌ یەكێتی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەموار نەكەنەوە. لەهەمانکاتدا گوتیشی، ئەگەر هەر نەهاتن، هەمواری یاساكە راناگرن.
 
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بە هاوكاری لایەنەكانی دیكە سەرقاڵی كارەكانی هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانین، هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە بەبێ‌ یەكێتی ئەو كارە نەكریت، بەڵام ئەگەر هەر نەهاتن، كارەكانی هەموواری یاساكە راناگیرێ‌".
 
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو "تاوەكو نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان، لە هەمواری یاساكە ئەو بڕەگەیەی دەستكاری دەكرێت كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ناو پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێ‌، نەك خەڵكی".
 
نه‌شوان به‌رزنجی