Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شەقامی ١٢٠ مەتری دەکرێتەوە و دەست بە شەقامی ١٥٠ مەتری دەکرێت

 
هەولێر-KDP.info- شارەوانی ھەولێر لەبارەی دواکەوتنی کردنەوەی شەقامی ١٢٠ مەتری شاری ھەولێر ده‌ڵێ، لە ئایندەیەکی نزیکدا شەقامەکە دەکرێتەوە و گوتەبێژی شارەوانیش دەڵێ، رەوشی دارایی باشبێت دەست بە شەقامی ١٥٠ مەتری دەکەین.
 
گوتەبێژی شارەوانی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ھەرچەندە بڕیاربوو پێش ماوەیەک بەشێکی سەرەکی شەقامی ١٢٠ مەتری ھەولێر بکرێتەوە، بەڵام پڕۆژەکە لەکۆتایی دایە و بڕیارە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا بکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا رۆژی کردنەوەی شەقامی ١٢٠ مەتری دیاری نەکراوە بێگومان ئێمە ھەر ئەوە دەڵێین لە ئایندەیەکی نزیکدا لە شەقامی کۆیە بۆ رێگای کەرکووک تەواوبووە و بەڕووی ھاووڵاتیاندا دەکرێتەوە.
 
لەبارەی شەقامی ١٥٠ مەتریش گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر گوتی، "پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتری یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی کوردستان و بەردی بناغەی داندراوە، حکوومەت لە ھەوڵدایە دوای تەواوبوونی شەقامی ١٢٠ مەتری دەست بە دروستکردنی پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتریش بکات.
 
 
کرمانج دەشتەکی گوتیشی، "شەقامی ١٥٠ مەتری ھەولێر دەباتە قۆناغێکی دیکەوە، چونکە دەبێتە گەورەترین شەقامی شاری ھەولێر و بەدەوری شاردا دەچێت و کارئاسانی بۆ ھاووڵاتیان دەکات، جگە لەوەش جەنجاڵی و قەرەباڵغی نێو شار کەمدەکاتەوە.
 
قائید میرۆ