Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەكتەبی سیاسی پارتی، سەرەخۆشیی لە خانه‌واده‌ی حەمید ئاغای كاكە زیادی کۆیە دەکات

 
پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتیمانپەروەر(حەمید ئاغای كاكە زیادی کۆیە)
 
بەڕێزان خانەوادەی كەسایەتی نیشتیمانپەروەر (حەمید ئاغای كاكە زیادی کۆیە) 
 
ھەڤاڵی بەڕێز ھەندرێن حەمید ئاغا
 
دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتیمانپەروەر (حەمید ئاغای كاكە زیادی کۆیە). بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمتان دەزانین.
 
كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتیمانپەروەری شاری كۆیە (حەمید ئاغای كاكەزیاد غەفوری) زیانێكی گەورەیە، هیواخوازین هاوخەمیی ئێمە و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خەم و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
 
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای كۆچكردوویش بەهەشتی بەرین بێت...
 
انالله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان