Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

گەورەترین پێشانگای کتێب لەھەولێر دەکرێتەوە

 
هەولێر-KDP.info-  بڕیارە لە مانگی نیسانی دابێ چواردەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ کتێب لە شاری ھەولێر بکرێتەوە و ھەزاران ناونیشان لەبوارە جیاوازەکان نمایش بکرێن و چەندین وڵاتیش بەشداری دەکەن.
 
عەبدوڵڵا عەبدولڕەحیم، سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "بڕیارە لە مانگی نیسانی دابێ گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ کتێب لە شاری ھەولێر بکرێتەوە، کە ساڵانە ئەو پێشانگا نێودەوڵەتیە لەلایەن خانەی ئەلمەدا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە دەکرێتەوە كه‌ ئەمساڵ دەبێتە چواردەھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ کتێب.
 
عەبدوڵڵا عەبدولڕەحیم گوتیشی، "لە پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ کتێب دەیان ھەزار ناونیشان لەلایەن ژمارەیەک خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆ و دەرەوە نمایش دەکرێن و چەند رۆژێک دەخایەنێت.
 
رۆژی ١٠/١٠/٢٠١٨ سێزدەھەمین پێشنگای نێودەوڵەتی بۆ کتێب لەشاری ھەولێر بەڕێوەچوو تێدا ٥٠٠ ھەزار ناونیشان لەلایەن ٣٠٠ خانەی چاپ و بڵاوکردنەوە نمایشکران کە لەسیانزدە وڵاتانی جیھانەوە بەشداریان ھەبوو.
 
قائید میرۆ