Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی بۆ رادیۆی زاگرۆس

 
هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی (13)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی (رادیۆی زاگرۆس) په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی بەڕێوەبەر و  ستافی بەڕێوەبردن و تێكڕای كارمەندانی رادیۆی زاگرۆس كرد.
 
بەڕێزان بەڕێوەبەر و  ستافی بەڕێوەبردن و تێكڕای كارمەندانی رادیۆی زاگرۆس.. 
 
بەبۆنەی (13)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی(رادیۆی زاگرۆس) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بیسەرانی رادیۆ ئازیزەکەتان دەكەین، ئومێدی بەردەوامیتان بۆ دەخوازین و، داواكارین وەك هەمیشە و بە هەمان پەیامی بەرپرسانە و دڵسۆزانەتان  خزمەتی زیاتر و بەرچاوتر بە بواری میدیایی و كوولتوری و رۆشنبیریی بگەیەنن.
 
رادیۆی زاگرۆس بە شانازیەوە، لەو تەمەنەی كار و بەخششی دا بەو پەیام و پرۆگرامەی خۆی توانیویەتی جێدەستی بەسەر ئەو پانتاییە بكاتەوە و هەمیشە دەنگێكی جیاواز و زوڵاڵ بێت لە گوزارشكردن و گەیاندنی خواست و ویستی گەلەكەمان.
 
خوازیارین لەو بۆنەیەدا زیاتر و لە ھەموو روویەكەوە بەرەو پێش بچن و شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی میدیایی رۆڵی ئەرێنیانەی خۆتان بۆ خستنەرووی رەوایی كێشە سیاسیەكەمان و فاكتەرێكی ئەكتیڤی ئەو ئەرك و پەیامە پیرۆزەی خۆتان بن.
  
لەم یادەدا جەخت لەسەر پاڵپشتی و پشتیوانی بەردوامی خۆمان بۆ رادیۆی زاگرۆس دەكەینەوە و بە هیوای پێشكەوتن  و سەركەوتنی زیاتر لە كارەكانتان.. هەر سەركەوتوو بن..
 
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
21/3/2019