Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەلێستەر بێرت وەزیری دەوڵەتی حکوومەتی بەریتانیا پێگەیشت

هەولێر-KDP.info-  ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩/٣/٢٠١٩ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەلێستەر بێرت وەزیری دەوڵەتی حکوومەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا پێگەیشت.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا بیروڕا لەبارەی دوا پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە بایەخی بەردەوامبوونی هێزەکانی هاوپەیمانی جیهانی لە پرۆسەی ریفۆرم و راهێنان و دابینکردنی پێداویستییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە  و سوپای عێراق کرایەوە.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا جەخت لە پاراستن و چەسپاندنی دەسکەوتەکانی شەڕی دژ بە تیرۆریستان و هەوڵەکانی سەقامگیری کرا، وەزیری دەوڵەتی حکوومەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا دووپاتی لەوە کردەوە، کە وڵاتەکەی لە پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان بەردەوام دەبێت.