Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەتی دارایی، رێنمایی بۆ دانەوەی پێشینەی هاوسەرگیری دەرکرد

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕێنماییەکی پەیوەست بە گەڕانەوەی قیستی پێشینەی ھاوسەرگیری دەرکرد بۆ ئەو فەرمانبەرانەی بوونەتە کەفیلی خاوەن پێشینەکە.

ئەمڕۆ، ١٩ی ٣ی ٢٠١٩، بە پێی ڕێنماییی ژمارە ٥ی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاماژە بە چەند ڕێکارێک کراوە سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی کە بوونەتە کەفیلی ھاووڵاتیان لە وەرگرتنی پێشینەی ھاوسەرگیری، بەڵام تا ئێستا پارەکەیان نەگەڕاندووەتەوە بە ھۆی قەیرانی داراییەوە."

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایشیگەیاندووە: "دەبێ گەنجینەکان نووسراو بۆ فەرمانگەکان بکەن پەیوەست بەو فەرمانبەرانەی بوونەتە کەفیل و کەفیلەکانیش قیستەکان ناگەڕێننەوە."

لەو ڕێنماییەدا ئاماژە بەوەش کراوە: "ئەگەر ھاووڵاتییەکە پابەندی گەڕانەوەی قیستەکان نەبووبێ، ئەوە مانگانە ١٨٠ ھەزار دیناری عێراقی لە مووچەی فەرمانبەری کەفیل دەگێڕدرێتەوە، تا قەرزە کەڵەکەبووەکان تەواو دەبن".

ھاوکات ئاماژەشیان بەوە کردووە، ھەر فەرمانگەیەک پابەند نەبێت، وەزارەتی دارایی لای خۆیەوە لە شایستەی مووچەی خودی فەرمانبەری کەفیل پارەکە دەگێڕێتەوە.

فایزە کۆیی