هه‌ڵه‌بجه - KDP.info - دكتۆر به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێ، فراكسیۆنه كورده‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌دەن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه.
دكتۆر به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا هاتووه له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی دیكتاتۆری عێراق تاوانێكی گه‌وره‌یه، ئێمه وه‌ك فراكسیۆنه كورده‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی هه‌ڵه‌بجه بكاته‌وه."
به‌شیر حه‌داد گوتی: "وه‌ك ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق درێخی ناكه‌ین بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی و له ڕێگه‌ی ده‌رچوواندنی یاسایییەوە تایبه‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه و چاودێریكردن و جێبه‌جێكردنی یاساكان له لایه‌ن لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانەوە ده‌بێ قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی و ژینگه‌ی ئه‌و شاره بكرێته‌وه".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: "هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا له بوودجه‌ی گشتیی ساڵی 2019ی عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، ئه‌وه‌ی پێویسته ده‌بێ پاره‌ی زیاتر بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه دابین بكرێت".
ناوبراو زیاتر گوتی: "له هه‌وڵداین ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و خێرخوازییه‌كان بهێندرێنه شاره‌كه تاوه‌كو بتواندرێت زیاتر و زووتر په‌ره به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بدرێت."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی