Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بە بۆنەی لەدایکبوونی بارزانی نەمرەوە لە سۆران هەڵمەتی دارچاندن دەستی پێ کرد

سۆران-KDP-info-بەبۆنەی لە دایکبوونی بارزانی نەمر لە قەزای سۆران و دەورووبەری ھەڵمەتێكی نەمامچاندن لە سەنتەری بازاڕەكە دەستی پێ كرد و لە ڕۆژانی داھاتوودا چەندین چاڵاكیی جۆراوجۆر بەڕێوە دەبرێن.

ئەمڕۆ (١٤ی  ٣ ی ٢٠١٩) بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكوومی و حزبی و ئەندامانی پەرلەمان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، چینوتوێژەكانی ناوچەكە بەشدارییان كرد لە ھەڵمەتی سەوزكردنی ژینگەی سنوورەكە، بە بۆنەی لەدایكبوونی سەركردەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردەوە.

لەم بارەیەوە، وەیسی سەعید وەیسی، پەرلەمانتاری  پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بەشداریی ئەو ھەڵمەتەی كرد و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەمڕۆ ڕۆژێكی گرینگە  لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كورددا كە ساڵیادی لەدایكبوونی بارزانی نەمرە و وەك ھێمایەك بۆ ئاوەدانكردنەوەی كوردستان و لە تەواوی شار و شارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان ھەڵمەتی نەمام چاندن بەڕێوە دەچێت."
" ھاوكات لە چۆمان و سیدەكان و خەلیفان و ڕواندز ھەڵمەتەكە بەرز ڕاگیرا و چەندین چاڵاكیی جۆراوجۆر بەڕێوە چوون.

سیروان سابیر