Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

له‌ قاهیره‌ نێچیرڤان بارزانی به‌ باشترین و به‌هێزترین كه‌سایه‌تی سیاسی ده‌ستنیشان كرا

قاهیرە-KDP.info-  رۆژی ٨ / ٣ / ٢٠١٩ له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و له‌ هۆڵی نجیب محفوز له‌ ده‌زگای رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی (الاهرام) كۆنفڕانسی قاهێره‌ى نێوده‌وڵه‌تی بۆ پێشه‌نگه‌كانی ساڵ (مۆتمر القاهرە للریادە ) كه‌ له‌ لایه‌ن (المۆسسە العربیە للعلاقات الدبلوماسیە و حقوق الانسان) و ( الجمعیە المصریە الافرواسیویە للفنون و الپقافە و الاداب) و ( اتحاد الخلیج العربى للتنمیە و التدریب و الاستشارات) و ( منڤمە كتاب بلا حدود – الشرق الاوسط) رێكخراوه‌و تێدا  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێزلێنان و ته‌قدیری باشترین و به‌هێزترین كه‌سایه‌تی سیاسی پێبه‌خشرا.


كۆنفراسه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ( محمد ئه‌لعورابی) وه‌زیری پێشووتری میسرو سه‌رۆكی پێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو كه‌ تێدا چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و نێوه‌ندی ئه‌كادیمی و میدیایی و رۆشنبیری و هونه‌ری له‌ چوارده‌ وڵاتی عه‌ره‌بی تێدا به‌شداربوون .كه‌ تێیدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ باشترین و به‌هێزترین كه‌سایه‌تی سیاسی ده‌ستنیشان كرا.
له‌ هۆڵی كۆنفڕانسه‌كه‌ ئاڵای كوردستان له‌ ته‌نیشت ئاڵای وڵأتانی عەرەبى  و وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌یان كرد. له‌ وتارێكدا عەلى غدیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفڕانسی قاهیره‌ بۆ پێشه‌نگه‌كان (مۆتمر القاهرە للریادە) سوپاسی ئاماده‌بوونی شاندی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌و ڕۆڵ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ ناوچه‌كه‌و كاریگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان  له‌ شه‌ڕی تێرۆریستانی داعشی به‌ڕێزه‌ و وه‌سفكرد و ده‌قیقەیەک بۆ روحی شه‌هیدانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی میسر و سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان وه‌ك رێزلێنانێك له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆر وەستان.


پاشان پرۆفایلێك ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵی سەرۆكى حكوومەت و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  له‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌ هاتوونه‌ته‌دی بەشێوەی ڤیدیۆ بۆ ئامادەبووان نمایش کران. له‌ وته‌یه‌كیدا محەمەد ئه‌لعورابی وه‌زیری پێشووتریی میسرو ئه‌مینداری پێێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌ وته‌یه‌كیدا تیشكی خسته‌ سه‌ر گرینگی كۆنفڕانسه‌كه‌و رێزلێنانی كه‌سایه‌تییه‌كان به‌ تایبه‌تی رێزلێنان و به‌رزاگرتنی رۆڵی نێچیرڤان بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ هۆكارێكی گه‌وره‌ی زانی بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی عێراق و كوردستان و میسرو وڵاتانی عه‌ره‌بی.

ئینجا ڕێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی ڕێزلێنان و خه‌ڵات ده‌ستیپێكرد و مه‌ڕاسیمه‌كه‌ به‌ پێشكه‌شكردنی قه‌ڵغانی پێشه‌نگ وه‌ك باشترین و به‌هێزترین كه‌سایه‌تی له‌ لایه‌ن محەمەد ئه‌لعورابی وه‌زیری پێشووتری میسر و ئه‌مینداری گشتی پێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی  پپێشكه‌ش به‌ كه سایەتى  به‌رێز نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا و له‌ لایه‌ن شاندی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ رێزلێنانه‌كه‌ وه‌رگیرا.

هه‌ر له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌ دا محمد ئه‌لحلبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و شێخ عه‌بدوله‌تیف ئه‌لهومه‌یم سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننی له‌ عێراق و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسى و ئابوورى و رۆشنبیرى له میسر و وڵاتانى عەرەبی رێزیان لێنرا .