Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەیانی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و کاروباری کۆمەڵایەتی دابەش دەکرێت

هەولێرـKDP.infoـ وەزارەتی دارایی و ئابووری گەنجینەکانی دابەشکردنی مووچەی ئاگادار کردووەتەوە، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و کاروباری کۆمەڵایەتی و خوێندنی باڵا و ئەوقاف دابەش بکرێت.

دوای لادانی پاشەکەوتی مووچە (۱۰ی ۳) دەست بە دابەشکردنی مووچەی بێپاشەکەوت کرا، وەزارەتی پێشمەرگە یەکەم وەزارەت بوو مووچەی وەرگرت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، کە نەیویست ناوی ببرێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و بۆ سبەینێش وەزارەتی دارایی و ئابووری، گەنجینەکانی ئاگادار کردووەتەوە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، ئەوقاف و خوێندنی باڵا دابەش بکرێت."

فایزە کۆیی