Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرکەوتنی ئیرادەی گەل

 
عارف ڕوشدی
 
سوپاس بۆ گەلەکەمان بەهەموو چین و توێژەکانییەوە، دەستخوشی و پێزانین بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەکەی، بڕیارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرەنجامی خەباتی لێبراوانەی وڵاتپارێزی و خوراگری گەل و حکوومەتەکەی بوون، نێچیرڤان بارزانی وەک پیاوی دەوڵەت کاری کردوو ڕاستگۆیانە وتارەکانی ئاراستەی خەڵکی کوردستانی دەکرد، دیارە بەپشتیوانی شێلگیرانەی جەنابی سەرۆک بارزانی پشت ئەستوربوو توانی لە ناچاری قورسترین بڕیاری نەخوازراو و سەپێنراو بدات و تەنگژە و دەرهاوێشتە چەند هۆکارەکەش ئیدارەبدات، لە هەوڵی بێووچانیشدا بوو تا روژێک زووە ئازارەکانی خەڵک کەمبکاتەوە، بۆیە هەموو هەوڵەکانی نامۆ نەیانتوانی زەفەر بە گەل و حکوومەتەکەمان ببەن، تا گەیشتە ئیمڕو بریارە سەختەکە هەڵبوەشینرێت و ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئاستی خزمەتگوزارییەکان ببوژێنرێتەوە.
 
لە لایەکی دیکەوە، سەرەڕای ئەو تەنگژە گەورەیە، بەهاوکاری هەندێ سەرمایەداری نیشتیمان پەرەوەر و کۆمپانیای بیانی دۆست و ئاسانکاری ئیداری دامودەزگاکانی حکوومەت، توانرا چەندین پڕۆژەی بنەڕەتی جێبەجێ بکرێن هەر بۆنموونە: (تونێلی زاخۆ، تونێلی پیرمام، جاددەی ١٢٠م، پڕۆژەی کارەبای خەبات، شێلادزی و بازیان. هتد ). 
 
هەروەها ئەوەی قەت نابێ لە بیربکرێت دڵسوزی و پاپەندبوونی خەڵکی کوردستانە بە پرنسیپە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانەوە، کە چۆن لە ژێر بارە قورسەکەی ژیان و فشارە هەمەلایەنەکاندا ڕوویانکردە سندوقی دەنگدان و بەڕێژەیەکی پێوانەیی پرۆسەی ڕیفڕاندۆمی دیموکراتی و سەرفرازی بەرەو کەنارەکانی سەرخستنیان گەیاند و ئەو فەرمودەیەی ملای جزیری، کە هەمیشە جەنابی سەرۆک بارزانی ئاماژەی پێدەکرد لە وتارەکانی له‌ بانگەشەی ڕیفڕاندۆمدا پەسندیانکرد:
 
پشت نادین دوو هەزار خەنجەرو تیرو ڕم و خشت 
مــە سەرێ دانییە ڕێ و ب خــــودێ بەستییە پشت