هەولێر-KDP.info- دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، بڕیارى نوێى حكوومه‌ت سه‌باره‌ت به هەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچەی راگه‌یاند.
نێچیرڤان بارزانى رایگەیاند: له‌م مانگه‌وه بێ پاشه‌كه‌وت مووچه وه‌ك خۆى دابه‌ش ده‌كرێت و سیستمى پاشه‌كه‌وتى مووچه نه‌ما. سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم راشیگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆژه‌یه كه به‌ڵێنمان دابوو، هه‌ر كاتێك بتوانین پاشه‌كه‌وتى مووچه لاده‌به‌ین. گوتیشى: سووپاسى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و هێزى پێشمه‌رگه و ئاسایش ده‌كه‌ین، كه قوربانیان دا و به‌رگه‌ى نه‌هامه‌تییه‌كانیان گرت.