Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فوئاد حوسێن بڕیاری خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند

 

هەولێر-KDP.info- سەرچاوەیەكی نزیك لە د. فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق، گوتی: وەزیری دارایی بڕیاری خەرجكردنی شاییستە داراییەكان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەمساڵ راگەیاند.

سەرچاوەیەكی نزیك لە د. فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حكوومەتی عێراق خەرجكردنی شاییستە داراییەكان و مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2017ی بۆ فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی پاسپۆرت و فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند.

ئه‌و سەرچاوەیه‌ دووپاتی كردەوە، وەزیری دارایی بڕیاری خەرجكردنی شاییستە داراییەكان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند بۆ ئەمساڵ بەپێی پشكی دیاریكراو لە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019.