Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسعوود حەیدەر زانیاری دەربارەی بوودجە دەخاتە ڕوو

بەغدا-KDP-info-  ئەندامێكی لیژنەی داراییی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئەوەی ئاشكرا كرد: "بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستدان، دەبێ بەپێی یاسای بوودجە، عێراق مانگانە بڕی ٥٥٨ ملیار دینار ڕەوانەی ھەرێمی كوردستان بكات، لە حاڵەتێکدا ئەگەر ھات و جیاوازی ھەبوو، بەپێی بڕگەی ج لە ماددەی ١٠ ی یاساکە، دەبێ ئەو بڕەپارەی بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت لە ٥٢٢ ملیار دینار کەمتر نەبێت.

لەمبارەیەوە مەسعوود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی داراییی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند: "ئەو گۆڕانکارییەی پەرلەمانی عێراق لە بڕگەی ج لە ماددەی ١٠ی یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠١٩ ئەنجامی دا و گۆڕانکاریی لە پشکی پەرەپێدانی ھەرێمەکان و تەرخانکردنی سێ ترلیۆن دینار بۆ یەدەگی فریاکەوتن، ھەموو ئەمانە بوونە ھۆی گۆڕانکاری لە پشکی ھەرێمیش، بەپێی میكانزمی شیكردنەوەی بڕگەی ج لە ماددەی ١٠ی یاساكە و بەدەر لە پشکی پێشمەرگە، بوودجەی خەمڵێنراوی ھەرێم نزیکەی ١٠ ترلیۆن دینارە و لەو بڕەش پێنج ترلیۆن و ٤٤٨ ملیار دینار مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمە، ئەوەی تریش بوودجەی بەکاربەر و بەرھەمھێنانە کە نزیکەی چوار ترلیۆن و نیوە."

ناوبراو ئەوەش دەخاتە ڕوو: "بۆ حسابكردنی ئەو زیانانەی لە یاساکەدا ئاماژەیان پێ کراوە، دەبی نرخی بەرھەمھێنانی نەوت دەربھێنرێت لە نرخی نەوتی خەمڵێنراو لە یاساکەدا و ئەوكات بڕی پارەكە دەبێت بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت، ٤٥٤ ملیار دینار مووچە و ٦٨ ملیار دینار پشکی پێشمەرگە و ٣٧ ملیار دینار پەرەپێدانی ھەرێمەکان و ٢٩ ملیار دینار وەبەرھێنان و تەمویلی پرۆژەکان لە قەرز. کۆی گشتیی ئەمە دەکاتە ٥٨٨ ملیار دینار مانگانە."

سیروان سابیر