Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

د. بەشیر حەداد داوای ڕوونكردنەوە لە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەكات

بەغدا-KDP.info-  لەسەر لادانی زمانی كوردی لە لۆگۆ نوێیەكەیان، د. بشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای ڕوونكردنەوە لە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستان كەوتووە، هاتووە، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، داوای ڕوونكردنەوەی لە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق كردووە كە هۆكاری لادانی زمانی كوردی لەسەر لۆگۆی ئەنجومەنەكەیان ڕوون بكەنەوە.

د. بەشیر حەداد ئاماژەیشی داوە: "ئەو كارەی ئەنجومەنەكە كردوویەتی پێچەوانەی ماددەی 4ی دەستوور و ماددەی 3-4ی یاسای زمانە فەرمییەكانی ژمارە 7ی ساڵی 2014یە، بۆیە نووسراوی فەرمیمان ئاراستە كردوون و بەدواداچوونی جددیشی بۆ دەكەین و هەڵوێستیشمان دەبێت."

شایانی باسە، ماوەیەك بەر لە ئیستا ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لۆگۆی خۆی گۆڕیوە و نووسینی كوردیی لەسەر لۆگۆکە لابردووە و لۆگۆ نوێیەکەیان تەنیا بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی نووسراوە.

سەرباز واحد