Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سبەی دوو پڕۆژەی گەورە لە هەولێر رادەگەیەندرێن

 

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەزگای روانگە گوتی، سبەی لە شاری ھەولێر دوو پڕۆژەی گەورە رادەگەیەنن، كە سوودی زۆریان بۆ ھەرێمی كوردستان ھەیە، یەكێك لەوانەش رەخساندنی ژمارەیەكی زۆری ھەلی كارە بۆ خەڵكی كوردستان.

ئاری رەسووڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەی سەعات ١٠ی بەیانی لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری ھەولێر، دوو پڕۆژەی گەورە لە ھەرێمی كوردستان رابگەیەنین،  كە نەتەوە یەكگرتووەكان رێكیان خستووە، یەكێتیی ئەورووپا ھاوكاری دارایی پێشكەش كردووە و دەزگای رەوانگەش سەرپەرشتیی پڕۆژەكان دەكات".

رەسووڵ گوتیشی، ئەو دوو پڕۆژەیە گرینگیی زۆریان ھەیە، چونكە یەكێك لەوانە رەخساندنی  ژمارەیەكی زۆری ھەلی كارە بۆ ھاووڵاتیان و پڕۆژەی دووەمیش دروستكردنی پەیوەندییەكی باشە لە نێوان كۆمپانیاكاندا، "بەڵام دەمانەوێت سبەی وردەكارییەكەی وەك سوپرایز بۆ خەڵكی كوردستان رابگەیەنین".

 

بڵند ئیبراھیم