Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی پیرۆزبایی لە یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات

بەڕێزان/ سكرتێروئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت و هەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لاوانی كوردستان..

٦٦ ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان رەت دەبێ، ئەو رێكخراوەی بەدرێژایی تەمەنێكی پڕ لە بەخشش و تێكۆشان رۆڵی بەرچاووكاریگەری خۆی بینیوە لە هەوڵ و كۆششەكانی بۆ بەدیهاتنی دەسكەوتی زیاتر بۆ توێژی هۆشیارووخوێنگەرمی لاوان و كۆمەڵگەكەمان.

بارزانی نەمر فەرموویەتی((لاوان شوورەی پۆڵایینن))هەر بۆیەش ئێوە مایەی ئومێدوهیوای گەلەكەمان بوون، پێویستە بۆ لەمەودواش بەپێی هەلومەرجی ئەمڕۆوداهاتوو رۆڵی گرنگ  وپڕ شانازی خۆتان ببینن، خزمەتی زیاتری ئەو ئەزموونە بكەن وپارێزگاریش لەو دەسكەوتانەی هاتوونەتە دی بكەن.

خەباتی نەپساوەی ئەو كاروانە سەركەشە لەو (٦٦)ساڵەی تەمەنیدا  توانیویەتی وەك رێكخراوێكی گرنگ و ئەكتیڤ كۆكەرەوەی هێزوتواناكانی سەرجەم لاوان، ئەركی خۆی بەجێبێنێ و رۆژ بەرۆژیش بەردەوام و بەرفراوانتر و زیاتر مكور بێ لەسەر جێبەجێكردنی بەرنامەوپرۆگرامەكانی لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەوجیهانیش رۆڵی شیاوی خۆی ببینێ.

بایەخ و گرنگی رۆڵی توێژی لاوان لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی نەتەوەیی و نیشتیمانیشدا هەمیشە بەرچاووبەرهەمدار بووە لەپێناو پەرەپێدانی بوارە جیاجیاكانی كۆمەڵگەوبەرەوپێشبردنیان و لەرووی دەوڵەمەندكردنی بواری رۆشنبیری وكولتووری، هەر بۆیە لەو بوارەشدا جێدەستتان دیاروبەرچاوە و دیاریشە یەكێتی لاوان لەو رێگایەدا بە دەیان سەركردەو سیاسەتمەداروكەسایەتی لێهاتووی پێگەیاندووە بۆ سەر كۆڕومەیدانی خەبات وتێكۆشان.

لەم یادەدا وێرای پیرۆزباییمان لە ئێوەوكادیروئەندامانی رێكخراوەكەتان و سەرجەم لاوانی كوردستان، پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ ئێوەویەكێتیەكەتان دووپات دەكەینەوە، ئومێدەوارین بۆ داهاتووش هەردەم پێشەنگ بن وبەرەو پێش بچن بۆ بەدیهێنانی گشت ئامانجەكانتان. وەك هەمیشە بەوپەڕی دڵسۆزی و بەرپرسانە كاروباروچالاكییەكانی ساڵی داهاتووی یەكێتیە تێكۆشەرەكەتان رابپەڕێنن.

سڵاو لە خەباتی نەپساوەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان..

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
18/2//2019