سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان
سڵاوی زانست و خەبات
بەبۆنەی ٦٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان(یەکێتی قوتابیانی کوردستان) پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم کادیر و ئەندامان و تێکرای قوتابیانی کوردستان دەکەین، داواکارین وەک هەمیشە بەپەڕی لێبووردەیی و بەرپرسانەوە لەپێناو بەرەپێشبردنی توانا و ئاستی زانستی و بەهێزکردنی ئینتیمای نەتەوەیی و خۆشەویستی نیشتمان بۆ دابینکردنی دواڕۆژێکی ڕووناکتر و ئاسوودەتر بۆ خاک و گەلەکەمان لە کارو خەباتی رێکخراوەیی خۆتان بەردەوام بن.
جارێکی دی سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ بە ئاوات دەخوازم
مەسروور بارزانی
١٧ی شوباتی ٢٠١٩