Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حزبی شیوعی: ئەمڕۆ دوابڕیاری خۆمان لەبارەی دانیشتنی پەرلەمانەوە دەدەین

هەولێر-KDP.info- حزبی شیوعی كردستان رایدەگەیەنێت، ئەوان لەسەر بەشداریكردنیان لە كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی كوردستاندا، دوابڕیاری خۆیان دەدەن.

ئەبو كاروان، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "ئەمڕۆ كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعی كوردستان ئەنجام دەدرێت و لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاری خۆمان لەبارەی كۆبوونەوەی 18ی مانگی پەرلەمانی كوردستان دەدەین".

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعی، گوتیشی: "هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، پەیوەندی بە رێككەوتنی سیاسییەوە هەیە، بەوەی كە تا چەند لایەنە سیاسییەكان لەسەر پێكهێنانی حكوومەت رێك كەوتوون، تا لە بەرانبەردا دەنگ بە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بدەن، ئێمە پێشتر ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆمان راگەیاندووە، بۆیە دووبارە ئەم پرسانە لە كۆبوونەوەی خۆماندا باس دەكەین و لەبارەی كۆبوونەوەی سبەینێشەوە خۆمان یەكلا دەكەینەوە".

 

كارزان سەباح هەورامی