Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی لەگەڵ ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمەریكا كۆ بووەوە

ئەڵمانیا-KDP.info- لە بەردەوامیی دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ وەزیر و كاربەدەستانی وڵاتانی جیهان لە پەراوێزی كۆنگرەی ئاسایشی میونشن، مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئیلیسا سلۆتكین و ئەلیسە ستافانیك، ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمەریكا كۆ بووەوە.

لە دیدارێكدا، پەرەسەندنی رەوشی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشە بەردەوامەكانی داعش تاوتوێ كرا و رەوشی سووریا خرایە بەر باس، لەو بارەیەوە مەسروور بارزانی لەبارەی ئایندەی گەلی كورد لەو وڵاتە نیگەرانیی خۆی نیشان دا و ئاماژەی بەوە دا، پێویستە خۆ بەدوور بگیرێت لە بۆشایی ئەمنی و رایگەیاند، ناسەقامگیری لە عێراق و سووریا، كاریگەری بەسەر بارودۆخی ئیقلیمییەوە دەبێت، لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی خەڵكی زیاتر ئاوارە بن. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، هێشتا داعش لە عێراق و شوێنی دی هەڕەشەیە.