Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان مەسروور بارزانی و محەمەد جەواد زەریف

میونشن-KDP.info-  مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ محمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوویەوە و لە دیدارەکەدا پەرەسەندن و رەوشی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆی لەسەر کرا.

ئەمڕۆ شەممە ١٦-٢-٢٠١٩ مه‌سروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن، له‌ درێژەی چالاکی و كۆبوونه‌وه‌كانیدا لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبۆوە.

لە دیدارێکدا پەرەسەندن و رەوشی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆی لەسەر کرا.

وێڕای تیشک خستە سەر پەیوەندی لە مێژینەی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و گەلانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دراوسێیەتی باش لە سەر بنەمای رێز و ھاوسەنگی دوولایەنە. مەسرور بارزانی رایگەیاند، باسمان لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت هەرێمی کوردستان و پەرەسەندنەکانی رەوشی عێراق و سووریا و ناوچەکە کرد.

لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، "دەمانەوێ پەیوەندی زۆر پتەومان بە تایبەت لە رووی ئابوورییەوە هەبێت و لە داهاتووشدا ئەو پەیوەندییانە بەهێزتر دەکەین.