Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆكی كاتیی پەرلەمان: 18ـی مانگ كاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان دەست پێدەكات

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی كاتیی پەرلەمان دەڵێ، كەمێك لەمەوبەر لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەتەوە، كۆبوونەوەكەش سەركەوتوو بووە و كۆدەنگیی لەسەر كۆبوونەوەكەی 18ـی مانگی پەرلەمانی كوردستان دروست كردووە.

رێڤینگ هرووری، بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كەمێك لەمەوبەر لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستاندا كۆ بووینەوە، كۆبوونەوەكەش سەركەوتنی زۆری بەدەست هێنا و زیاتر كۆدەنگی كردین لەسەر كۆبوونەوەكەی 18ـی مانگی پەرلەمانی كوردستان. هەموو فراكسیۆنە بەشدارەكانیش جەختیان لەوە كردەوە، كە دەبێ كۆبوونەوەكەی 18ـی مانگی پەرلەمان لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت تەنانەت هەندێك پێیان وابوو درەنگیش كەوتووە."

هرووری ئاماژەیشی دا: "ڕۆژی دووشەمە 18ـی ئەم مانگە، كاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ كۆبوونەوەكەی پەرلەمان دەست پێدەكات و داوامان لە هەموو ئەندامانی پەرلەمانی كوردستانیش كردووە ئامادەی دانیشتنەكە بن."

 

سەرباز واحید