Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ھێمن ھەورامی: كۆبوونەوەی 18ی ئەم مانگەی پەرلەمان 100% دەكرێت

 
هەولێر-KDP.info- ھێمن ھەورامی، كاندیدیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ جێگری  سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، دڵنیایی دەداتە خەڵكی كوردستان كە پارتی و یەكێتی جگە لە رێككەوتن ھیچ بەدیلێكیان نییە و كۆبوونەوەی 18ی ئەم مانگە پەرلەمان 100% دەكرێت".
 
ھێمن ھەورامی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژمانه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ئێمە لەگەڵ ئەوەداین ھەموومان پێكەوە بین و ھاوكاری یەكتربین و یارمەتی بەھێزكردنی دامەزراوەكان بین، بۆ ئەوەی متمانەی خەڵكی كوردستان بە پرۆسەی سیاسی بەھێزتربێت، ئێمە لەگەڵ گیانی پێكەوەیی و تەبایین، دەمانەوێت كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێت، مادام 5/2/2019 پارتی و یەكێتی رێككەوتنی سیاسیان واژووكردووە و رەشنووسەكان ئاڵوگۆڕكراون و بڕیاردراوە كە 18 مانگ كۆبوونەوەی پەرلەمان بكرێت، ئێمە پابەندین بەو رێككەوتنە و كۆبوونەوەكە 100% دەكرێت".
 
ئاماژەی بەوەشكرد: "ئێمە و یەكێتی ھیچ چارەیەكی دیكەمان نییە جگە لە رێككەوتن، خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە پارتی و یەكێتی وەك دوو ھێزی سەرەكی ھیچ بەدیلێكی دیكەمان نییە جگە لە رێككەوتن".