بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز كاك دكتۆر تاریق نووری
بە دڵگرانییەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامی بەڕێزتانمان پێگەیشت. هاوبەشی خەممان بۆ خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین.
لە خودای مەزن داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و مامی خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی