Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و کۆمەڵ

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی كۆبوونەوە، دوای كۆبوونەوەكەش، ھەردوو گوتەبێژی پارتی و كۆمەڵ ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان خستەروو.

سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "ھەموو لایەنەكان ھاوڕان لەسەر ئەو دوو كۆبوونەوەیە و ھیچ ئاماژەیەك نییە بۆ بەشداری نەكردنی ھیچ لایەنێك یان پاشگەز بوونەوە". گوتیشی: "بە پێویست زانراوە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە ھەولێر بێت".

رێبوار حەمەد، گوتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند: "ئێمە لەگەڵ ئەوەداین پەیوەندی پتەومان ھەبێت و پەیوەندیی لەنێوان لایەنەكان نەپچڕێت. لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی باسی دۆخی ھەرێمی كوردستان و عێراقمان كرد".
دەربارەی رەشنووسی رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ یەكێتی مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی گوتی: "لەسەر وەرقە سیاسییەكە كۆمەڵێك گفتوگۆ كراوە و لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی ناوەڕۆكەكەی چۆن لەبەرژەوەندی ھەردوولا لەسەری رێكبكەوین، لەو بڕوایەدام لە قۆناخی كۆتاییدایە و ھەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشدا: "لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان نێوانمان باشە و بۆ رێككەوتن گەیشتووینەتە قۆناخی كۆتایی".
لە بەشێكی دیكەی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا رێبوار حەمەد، ئاشكرای كرد: "كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری لە كۆبوونەوەی 18 مانگی پەرلەمانی كوردستان دەكات".