Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"مەترسیی گەڕانەوەی داعش بۆ شنگال هەیە"

دهۆک-KDP.info-  چەکدارەکانی داعش لە سووریاوە بەرەو خاکی عێراق دێن، فەرماندەیەکی هێزی پاراستنی ئێزدیخانیش لە شنگال هۆشداریی گەڕانەوەی داعش بۆ شنگال دەدات.

سەلام بەرەکات، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەڵێ: "داعش ‌هەڕەشەیەکی گەورەیە لە شنگال، چونکە شانە نووستەوەکان هەن و لە چەندین ناوچەشدا بەتایبەت ناوچە عەرەبەنشینەکان چالاکییان هەیە."

بەرەکات دەشڵێت: "پێش دوو ڕۆژ لە ناوچەی بەعاج داعشێک خۆی تەقاندەوە و دوو کەسیش بە تۆمەتی پەیوەندیی ڕیکخراوەیی لەگەڵ داعش دەستگیر کراون و سنووری سووریا و عێراق پارێزراو نییە و دەترسین ئەو داعشانەی سووریا بە خاکی شنگالدا تێپەڕن و لەم ناوچەیەدا چالاکی بکەن."

گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراقیش بە سپۆتینکی ڕاگەیاندووە، ئەوان هێزێکیان بردووەتەسەر سنووری عێراق بۆ چاودێرکردنی داعشەکان و جموجووڵەکانیان."

کــاروان بــاعەدری