هەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/2/2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له د. عومه‌ر ئه‌لكنده‌ری، كونسووڵی كوێت له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا ئه‌لكنده‌ری وێڕاى خۆشحاڵی به دیداری نیچیرڤان بارزانی، ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیران كرد بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌ركه‌وتووانه‌ى قه‌یرانه‌كان و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران، هه‌روه‌ها باسی له‌و هاوكارییانه‌ش كرد كه وڵاته‌كه‌یان پێشكه‌ش به ئاواره‌كان ده‌كات.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسی سه‌ردانه‌كه و هاوكارییه مرۆییه‌كانی كوێتى بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌مباریه‌وه به‌تایبه‌تى سوپاسی ڕۆڵی به‌ڕێزان میری كوێت و كونسولی كوێتی له هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ دابینكردنی ئه‌و هاوكارییانه كه یارمه‌تیده‌رێكى باش بوون بۆ سووكردنی بارگرانیی سه‌ر شانی حكوومه‌تی هه‌رێم.
تاوتوێكردنى دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوا سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێ، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كوێت له ئاسته جیاوازه‌كاندا، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.